لە دهۆک بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای شێخان لە دهۆک خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی ئین ئاڕ تی بڵاوی کردەوە لە نزیک کاتژمێر ٩ی بەیانیی ئەمڕۆ، خۆپیشاندانی فەوجی یەکی لیوای ١٢ی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری قەزای شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد.

یەک لەو خۆپیشاندەرانە دەڵێت: خۆپیشاندانەکەیان لەبەر ئەوەیە کە داواکارن ئەوانیش هاوشێوەی لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە وەربگرن.

خۆپیشاندەرەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان ماوەی نزیکەی مانگێکە لە مەشق و راهێناندان، بەڵام دابەش کردنی سێ مووچە ئەوان ناگرێتەوە.

ئەو پێشمەرگەیە دەشڵێت، لە ئێستادا ئەوان بایکۆتی مەشقەکانیان کردووە و داوادەکەن هاوشێوەی لیوا هاوبەشەکان سێ موچە وەربگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ٢١ ى ئەم مانگە نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندبوو، لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتەکە بۆ ئەم مانگە سێ مووچە بەیەکەوە و بەبێ لێبڕین وەردەگرن، وتبووشی، کێشەی مووچەی لیوای ۱۲ی پیادەش چارەسەرکراوە و لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچە وەردەگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1145

Your Comment

You are replying to: .
captcha