به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه" ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعا فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و ئه‌مریکا له عێراق نزیکه‌ی 10 هه‌زار هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریکی له عێراقدان، وتی: به‌غدا که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه 1500 سه‌ربازی تورکیا له خاکی بکاته ده‌ره‌وه، چلۆن ده‌یه‌وێت ئه‌مریکییه‌کان ناچار بکات که هێزه‌کانیان له خاکی ئه‌و وڵاته ببنه ده‌ره‌وه؟
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که پرسی کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌مریکییه‌کان له خاکی عێراق پاشهاتی زۆری بۆ به‌غدا هه‌یه، له سه‌ر زه‌رووره‌تی ڕاپرسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی هێزه ئه‌مریکییه‌کان له‌و وڵاته جه‌ختی کرده‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment