بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی پیرانشار و سەردەشت لە وتاری نوێژی هەینیی پیرانشاردا ڕای­گەیاند: لەبارەی کێشەکانی سەردەشت و پیرانشارەوە تا ئێستا دانیشتنی زۆرمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتدا ئەنجام دراوە و بە هەند وەرگرتنی کێشەی ناوچەکە وای کرد کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی شۆڕشی ئێراندا پرسی کۆڵبەری لە چوارچێوەی دەستووردا باس بکرێت بۆ ئەوەی بەرپرسان تەگبیرێکی بۆ بکەن و هەوڵێک بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار بدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەو بابەتەش کرد کە چاکسازی کردن لە کێشەی ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان دەبێتە هۆی ئاسایشی پایا و سەقامگیری ناوچەکەش.
خزری زیادی کرد: کێشەکەم لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییش پێوشوێنگیری کردوووە بەڵام تا ئێستا نەگەشتووینەتە ئەنجام هەر بۆیەش بابەتەکەم گەیاندۆتە بەیتی ڕێبەری.
نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە درێژەدا ئاشکرای کرد: لە درێژەی باسەکەدا خزری باسی کارتی ئەلێکتەرۆنیی سنوورنشینانی کرد و وتی بڕیار بوو ئەو کارتە بە هاووڵاتییانی سنوورنشین تا مەودای 20 کیلۆمەتریی سنوور بدرێت و ئێمەش داوامان کردوووە ئەو مەودایە بۆ دووریی 25 کیلۆمەتر زیاد بکرێت.
Your Comment