بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش، پەیامەكەی لە رێگەی پارێزەرەكەیەوە ناردوووە و نوسیویەتی: "پشتیوانیی هەموو دۆستان منیان خۆشحاڵ كرد، لە هەمانكاتدا پیشانی دۆست و دوژمنانیاندا كە HDP چەندە چالاكە و خاوەنی بنەمایێكی چۆنە".
دەمیرتاش هەروەها نوسیویەتی: "باش بزانن ئەوانەی لە ناوەوە و دەرەوە دەیانویست دیزاینی HDP بكەن، سنووریان بۆ دانرا، چونكە كۆنگرە بە دڵێكی ئاسوودە و شادمان، پەیامێكی بەهێزە".
بڕیارە 11ی ئەم مانگە، سێیەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) لە ئەنقەرە بەڕێوە بچێت كە دووەم گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی توركیادا.
دەمیرتاش لە پەیامەكەیدا دەڵێت: "منیش لەنێو HDPدا بەشێوەیێكی چالاک لە سەر خەباتی خۆم بەردەوام دەبم، سڵاو و سوپاسی خۆم بۆ هەموو ئەو كەسانە دەنێرم كە خاوەندارییان لە HDP كرد".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆ ماوەی دوو خول هاوسەرۆكایەتیی HDPی كرد بوو، ڕایگەیاندبوو، لە كۆنگرەی 11ی فێبریڤێری خۆی كاندید ناكاتەوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە رۆژی 4ی مانگی نۆڤێمبێری ساڵی پارەوە لە بەندیخانەیێكی باكووری ڕۆژئاوای شاری ئەدرنە بەند كراوە.
سهرچاوه: خهندان
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment