ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە سەروبەندی کونگرەی پارتەکە دەستگیر دەکرێن

بەشی تورکیا- لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی سێهەمین کۆنگرەی نائاساییی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ١١ی فێبریڤێریی ٢٠١٨ پۆلیسی تورکیا دەستگیریی بەربڵاوی ئەندامانی ئەو پارتەی دەست پێکردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی سێهەمین کۆنگرەی نائاساییی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ١١ی فێبریڤێریی ٢٠١٨ پۆلیسی تورکیا بە فەرمانی دادستێنی کۆمارییەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەو پارتەی دەست پێکردوە و تا ئێستا ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتۆتە ٣١ کەس.

لەناو دەستگیر کراوەکاندا پرۆفیسۆر ئونور حەمزە ئوغڵوو وتەبێژی هاوبەشی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (HDK)، فاتیمە چەلبی ئەندامی سەرۆکایەتیی پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان، کزبان کۆنووچی وتەبێژی ئەنجومەنی بەرخۆدانی سۆسیالیست، عیلم تونچاعەلی و ناجی سووتمەز هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوزی تورکیا، مووسا پیرئوغڵوو سەرۆکی پارت شۆڕشگێڕان، تولای حاتیم ئوغولاری هاوسەرۆکی پارتی نوێ سۆسیالیستی تورکیا و ... دەبینرێن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11419

Your Comment

You are replying to: .
captcha