بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆنێر جاگپتای توێژەری ئەنستیتۆ ڕۆژهەڵات لە واشنتۆن لە گفتۆگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئاسیا تایمز دەڵێت: ئەمریکا بەرە بەرە خۆی لە کوردەکانی سووریا دوور دەکاتەوە و پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بەرەو باشە دەبات.
ناوبراو لەو بڕوایەدایە ئەمریکا تورکیا وەکوو هاوپەیمانێکی ستراتێژیک و درێژخایەن هەژمار دەکات ئەمەش لە حاڵێکدایە کوردی سووریا بۆ ئەمریکا تەنیا هاوپەیمانێکی تاکتیکی و کورتەخایەنن و ئەمەش جیاوازییێکی گرینگە.
ئاسیا تایمز لەمبارەوە دەشنووسێت: ئەمریکا هێشتاکەش پاشماوەی داعش لە سووریا بە هەڕەشەیێکی جیدی دادەنێت و بۆیەش جارێ کوردەکان ناچار ناکات مل بە داواکارییەکەی تورکیا بۆ دەرەوەچوون لە منبەج بنێن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment