پێوەندیی تەلەفۆنیی ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانکارییەکانی قەیرانی سووریا گفتوگۆی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردۆتە سەر بەڕێوەبرنی خولی دووهەمی کۆبونەوەی سۆچی لە ئەستەمبۆڵ.

هەروەها هەردوو سەرۆک کۆمار ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هاوکارییەکانیان لە بارەی شەڕی دژە تیرۆریزم و پرسە ئەمنییەکانی نوێان ئێران و تورکیا بە تەرکیز لەسەر قەیران لە ناوچەکەدا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11408

Your Comment

You are replying to: .
captcha