بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: پارتە کوردستانییەکانی بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق لە لیستێکی هاوبەشدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی بەڵام هێشتا ناوی ئەو لیستە دیاری نەکراو.
پیرە وتیشی تاکوو ئێستا پرسی پێکهێنانی ئەو لیستە لە باری تەکنیکییەوە کۆتایی پێنەهاتووە و لە باری یاسایشەوە پێویستی بە تاوتوێی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژادرنەکانی عێراقە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment