هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس هه‌وڵی داوه ڕووداوه‌کانی حه‌وزه‌ی کورد له ڕوانگه‌ی توێژه‌ر و خاوه‌ن‌بیران و چاودێرانی ئه‌و بابه‌ته‌وه له ڕۆژئاوا ڕووماڵ بکات. به وته‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێم پاش به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆمی 25ی سێپتێمبێر ڕووبه‌ڕووی لێکه‌وته‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو بۆته‌وه. ته‌وری گرینگ پاش ڕیفراندۆم سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی هێڵی پێوه‌ندیی نێوان به‌غدا- هه‌ولێره که پاش ڕیفراندۆمه‌که تووشی قه‌یران هاتوووه. ژگار حه‌سه‌ن مامۆستایێکی زانکۆی کینگی که‌نه‌دا له دیمانه‌یێکی تایبه‌ت بۆ کوردپرێس گوتوویه‌تی کورد پاش به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم تووشی شکستێکی سیاسیی هه‌ره‌گه‌وره هاتوووه.
ناوبراو ده‌شڵێت: کوردی عێراق ئێستا به‌ره‌وڕووی دۆخێکی ئاڵۆز بۆته‌وه و ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان به‌ستراوه به کۆمه‌ڵێک ڕووداوی دیکه‌وه به تایبه‌ت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق که مانگی مه‌ی 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه: کورد چیتر ناتوانێت له داهاتوودا ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی ئه‌یلوول بکاته به‌ڵگه‌یێکی مێژوویی بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون. ئه‌و خاوه‌ن بیره پێشی وایه ڕۆژئاوا پێی باشتره پاڵپشتیی به‌غدا بکات تا ئه‌وه‌ی پاڵپشتیی کورد بکات.
ده‌قی دیمانه‌که‌ی کوردپرێس له‌گه‌ڵ ژگار حه‌سه‌ن مامۆستای زانکۆی کینگی که‌نه‌دا لێره بخوێنه‌وه:
کوردپرێس: به ئاوڕدانه‌وه له گفتوگۆی ئه‌مدواییه‌ی شانده جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها دیداری نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا و داڤووس ئایا دوو لایه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر کێشه‌کانیان ڕێکبکه‌ون؟
ژگار حه‌سه‌ن: به‌ڵێ بڕوام وایه دوو لایه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر کێشه و ته‌وه‌ری هاوبه‌شیان ڕێک بکه‌ون به تایبه‌ت بودجه‌ی هه‌رێم، خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مه‌له‌فی نه‌وت، ناوچه جێناکۆکه‌کان و کردنه‌وه‌ی دووباره‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له بیر نه‌که‌ین ئه‌و ئیتیفاقه به ئاسانی ده‌سته‌به‌ر نابێت و له کورت‌خایه‌ندا ناگاته ئه‌نجام. ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به‌ستراوه به پرسی هاوپێوه‌ند به پێکهێنانی کۆمیسیۆن و مه‌یلی نێچیرڤان بارزانی بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌سته‌به‌ر ببێت به‌ستێن بۆ ڕێککه‌وتنی دوو لایه‌ن ده‌ڕه‌خسێت.
کوردپرێس: به ئاوڕدانه‌وه له دامه‌زرانی هاوپه‌یمانی و لیسته نوێکانی هه‌رێمی کوردستان ئایا ده‌کرێت بڵێین ئه‌م ئاڵوگۆڕه سیاسییه ده‌توانێت هاوکێشه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان بگۆڕێت یان با بڵێین ئایا ئه‌و پرسه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مێننه‌وه؟
ژگار حه‌سه‌ن: ئێستا پێشبینیی ئه‌و بابه‌ته زۆر دژواره. ئه‌وه‌ی که ئێمه ئاگام لێیه‌تی ئه‌وه‌یه پارتی و یه‌کێتی سه‌رچاوه‌ی دارایی و مادی و ڕێکخراوه‌ی زۆریان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌رده‌وام وه‌کوو به‌ده‌سه‌ڵاتترین حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان درێژه به چالاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن. له بیری نه‌که‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ساڵی 2009 سه‌ری هه‌ڵدا و له هه‌ڵبژاردنی گشتیی 2013ی هه‌رێمی کوردستاندا پاش پارتی زیاترین نوێنه‌ری نارده په‌رله‌مان و وه‌کوو دووهه‌م پارتی گه‌وره‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆی بینییه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی یه‌کێتی وه‌کوو دووهه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان بخاته په‌راوێزه‌وه. ڕاسته به‌رهه‌م ساڵح لایه‌نگری زۆری هه‌ن به‌ڵام حیزبه سیاسییه‌کان بۆ زیاد کردنی ده‌فرایه‌تی و به‌رز کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆیان پێویستیان به سه‌رچاوه و کات هه‌یه. دوو حیزبی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی له کورت‌خایه‌ندا وه‌کوو جاران ده‌ستکراوه‌یییان ده‌بێت له ده‌سه‌ڵات.
کوردپرێس: بڕواتان وایه به‌غدا به‌نیازه یان خود ده‌توانێت هه‌رێمی کوردستان به ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵ بکات به شێوازێک که چیتر ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوازه‌ی ئێستا ناوچه‌یێکی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر نه‌بێت؟
ژگار حه‌سه‌ن: ناتوانم پێشبینیی ئه‌و بابه‌ته له کورت‌خایه‌ندا بکه‌م. مومکینه هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک له ده‌ستکراوه‌ییی خۆی وه‌کوو ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له ده‌ست بدات به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه له ده‌ستووری بوونی دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و مه‌یلی هه‌رێمی کوردستان بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییی سیاسیی ئه‌و هه‌رێمه، سڕینه‌وه‌ی شوناسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم دژوار ده‌بێت. یه‌که‌م خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی عێراق له ده‌ستووری عێراقدا به فه‌رمی دانی پێدا نراوه دووهه‌م ئه‌وه‌ی کۆتایی هێنان به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کوردستانی عێراق ئه‌رکی به‌غدا و تێچوووه‌که‌ی زیاد ده‌کات. له ڕه‌هه‌ندی ئابووری و سیاسیشه‌وه ده‌بێ ئه‌م پرسیاره بکه‌ین بۆچی ده‌بێ به‌غدا ئه‌و ئه‌رکه بگرێته سه‌ر شان. له ئه‌نجامدا ده‌بێت بڵێین هه‌رێمی کوردستان له باری سه‌ربازی و سیاسییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه که له به‌رانبه‌ر هه‌وڵی به‌غدا بۆ له ناو بردنی کوردستانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر به‌رگری له خۆی بکات.
کوردپرێس: ئایا کوردەکانی عێراق دەتوانن ڕۆژێک لە دەرئەنجامی ڕیفراندۆم وەکوو بەڵگەیێک بۆ سەربەخۆبوون کەڵک وەربگرن؟
ژگار حەسەن: نا. دەرەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاوەتەوە. هەم پەرلەمانی عێراق هەم دادگای فیدراڵی عێراق دەرەنجامی ئەو ڕیفراندۆمەیان هەڵوەشاندووەتەوە. جگە لەوەش هەرێمی کوردستانی عێراق پاش بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم تووشی شکستێکی سیاسیی هەرە گەورە هاتوون و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ملیان داوە بە داخوازیی بەغدا و دەرەنجامی ڕیفراندۆمیان هەڵوەشاندووەتەوە کە ئەو پرسەش پێش مەرجی دەستپێکی دانووستانەکانی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بوو.
کوردپرێس: هەندێک ڕاپۆرت باس لە دروست کردنی ناوچەیێکی ئەمن لە باکووری هەرێمی کوردستان لە سنووری تورکیا دەکەن. ڕای ئێوە لەبارەی ئەو ڕووداوە نوێیە لە هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم چییە؟
ژگار حەسەن: بە ڕای من ئەم ڕووداوەش پیشاندەری شکستی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و پیشان دەدات کە بەغدا خواستەکانی خۆی بە سەر کوردەکاندا دەسەپێنێت. بەڵام دووبارە دەڵێم لە درێژخایەندا بەغدا نایەوێت بەرپرسارێتیی سیاسی و ئابووریی ئەو ناوچە ئەمنە لە ئەستۆ بگرێت.
کوردپرێس: ئێمە شایەت حاڵی بێ دەنگیی وڵاتانی ڕۆژئاوا هەمبەر قەیرانی هەرێمی کوردستان بووین، هۆکارەکەی چی بوو؟
ژگار حەسەن: ڕۆژئاوا لەو بارەیەوە بێ هەڵویست نەبووە، بەڵام چالاکییەکانی سنووردا بووە چوونکە لایەنگری بەغدا بوون. ڕۆژئاوا بەو بۆنەوە بە شێوازی سنووردار لەگەڵ پرسی قەیرانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوو بوەتەوە کە تەرکیزی لەسەر شەڕی داعشە. ئەو کاتەی کە دەرکەوت بەغدا لە باری سەربازییەوە بەسەر داعشدا سەرکەوتووە، بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ کرد، جگە لەوەش ڕۆژئاوا بە شێوازێکی ڕوون پیشانی داوە کە لە عێراق پشتگیریی دیپلۆماتیک دەکاتنە لە کوردەکان. ئەو پرسە شکستێکی قورس بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرابەر بەغدا بوو. ڕۆژئاوا لەو باوڕەدایە پشتگیری لە عێراقێکی یەکپارەچە دەبێتە هۆی سەقامگیریی سیاسی.
کوردپرێس: هەڵبژادرنی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دۆخی کوردەکان باشتر دەکات یا نا؟
ژگار حەسەن: هەڵبژادرنەکانی داهاتووی عێراق بۆ پێوەدیی نێوان هەرێم و بەغدا زۆر گرینگە. وتنی ئەوەی کە بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژادرنە لە بەرژەوەندی کوردەکانی عێراقە یان نا زۆر دژوارە. ئەو پرسە بەسراوە بە لانی کەم دوو هۆکارەوە: هۆکاری یەکەم دۆخی کوردەکانە و ئەوەی کە ئایا پارتە سەرەکییەکانی کوردستان بەرەیێکی هاوبەش پێکدێنن یا نا. ئەگەر کوردەکان بە بەرەیێکی هاوبەشەوە بچنە بەغدا ئەوان کارتی گوشاریان بۆ دانووستان لەگەڵ بەغدا پێیە. بەڵام ئەگەر پارتە کوردەکان یەکتر لاواز بکەن مۆڵەت بە حیزبە شێعەکان دەدەن ئامانجە سیاسییەکانی کورد لاواز بکەن. هۆکاری دووهەم کەشی سیاسی بەغدا و دیکەی ناوچەکانی عێراقە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment