بۆ به‌رگری کردن له‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا 1000 هێزی کورد له‌ ڕه‌قه‌وه‌ به‌ره‌و عه‌فرین چوون

به‌شی جیهان- که‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌ زاری به‌رپرسانی کورد و ئه‌مریکییه‌وه‌ له‌ سووریا ڕاپۆرت ده‌دات که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 1000 هێزی کورد که‌ له‌ ڕه‌قه‌ جێگیر بوون بۆ به‌رگری کردن له‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا به‌ره‌و عه‌فرین چوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێش له‌ هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ 20ی جانیڤێری 2018 هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانی کوردی سووریا هۆشداریان دابوو ئه‌گه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین درێژه‌ی ببێت هێزه‌کانیان له‌ ناوچه‌کانی عه‌فرین و ده‌یره‌زووری سووریا -که‌ ئه‌مریکا ته‌رکیزی له‌سه‌ریان کردوووه‌- ده‌بنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وان ڕه‌وانه‌ی عه‌فرین ده‌که‌ن.

هه‌ندێک له‌ فه‌رمانده‌ کورد و ئه‌مریکییه‌کان به‌ که‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریکایان ڕاگه‌یاند: له‌ کاتی ده‌ست پێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نزیک به‌ هه‌زار هێزی کورد به‌ره‌و عه‌فرین چوونه‌ و به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و پاسه‌وانی له‌ ڕه‌قه‌یان به‌جێ هێشتوووه‌ و فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆیانیان له‌ به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ ڕه‌قه‌ به‌ره‌و عه‌فرین ڕاگه‌یاندوووه‌.

فه‌رمانده‌ ئه‌مریکییه‌کان ڕایان‌گه‌یاندوووه‌: وێ‌ده‌چێت تورکیا به‌ هێزێکی زیاتره‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر عه‌فرین و له‌ ده‌رئه‌نجامدا هێزێکی زیاتر له‌ ڕه‌قه‌وه‌ به‌ره‌و عه‌فرین بچن که‌ له‌و ئه‌گه‌ره‌دا ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11398

Your Comment

You are replying to: .
captcha