به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه/ 7ی فێبریوێری هه‌ریه‌که له پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێم (پارتی دیموكرات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتیی نیشتمانی، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری کۆبوو‌نه‌وه‌یێکیان به ده‌ستپێشخه‌ری حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتییێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و هه‌ر له‌و باره‌وه بلین عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که ئه‌و حیزبانه له‌باره‌ی پێکهێنانی لیستێکی هاوبه‌ش بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن و هۆشیار عومه‌ر به‌رپرسێکی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێککه‌وتنێکی وای ڕه‌ت کرده‌وه.
هۆشیار عومه‌ر به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاندوووه: "ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له ڕێککه‌وتن ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ک لیست له که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانی دیکه هیچ بنه‌مایێکی نییه و پێشتریش جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی ڕه‌ت کرده‌وه".
هۆشیار عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه تا ئێستا ته‌نیا "هاوپه‌یمانێتی نیشتیمان" هه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێکی ڕه‌سه‌نی دیموکراتی و کوردستانییه و یه‌ك بوونی کورد به زه‌روره‌ت ده‌زانێت به‌ڵام هه‌رگیز پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه و ستراتێژیی سیاسی و متمانه‌ی هاونیشتیمانیان هه‌نگاو نانێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment