به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوید ڕاسل مویل په‌رله‌مانتارێکی پارتی کرێکاران له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا فرۆشتنی چه‌ک له‌م دۆخه‌ی ئێستادا به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری به‌ریتانیا ده‌زانێت چوونکه تورکیا ئه‌و چه‌کانه دژ به کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین به‌کار ده‌هێنێت و له باری حه‌شیمه‌ته‌وه پێکهاته‌ی زۆر له کوردستانی سووریا ده‌گرێته خۆ.
ڕاسل مویل له یادداشتێکی نیووزویکدا نووسیویه‌تی: عه‌فرین تا 20ی جانیڤێری به‌هه‌شتی ئارامی که‌مینه‌کان بوو به په‌نابه‌ره سوننه، شیعه و تورکمانه‌کانه‌وه که له توندئاژۆییی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا په‌نایان به‌و ناوچه‌یه هێنابوو به‌ڵام ئێستا له ژێر تۆپخانه و هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادان. ئه‌و هێرشانه سه‌دان قوربانیی لێکه‌وتۆته‌وه و هه‌زاران که‌سیش ناچار کراون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بێڵن.
ناوبراو پاڵپشتیی له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل کرد و ئه‌و گرووپه کورده‌ی به هاوپه‌یمانی به‌ریتانیا زانی له شه‌ڕی دژ به داعشدا و زیادی کرد: چه‌ندین هاووڵاتیی به‌ریتانی و به تایبه‌ت ئه‌فسه‌رێکی پێشووی هێزی ده‌ریایی شان به شانی یه‌په‌گه شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ڕاسل مویل ڕه‌خنه‌ی توند له کۆنسێرڤاتیڤه‌کانی به‌ریتانیا ده‌گرێت چوونکه ئێستاکه کورد شکستی به داعش هێناوه په‌رله‌مانتارانی ئه‌و حیزبه بیر له خولیای داهاتی بازرگانی کردنی چه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زیاد کردنی توندئاژۆیی له‌و ناوچه‌یه ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هاوکات ڕه‌خنه‌ی توندی له فرۆشتنی چه‌ک به سعوودییه گرتوووه که له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا به‌کاری ده‌هێنێت و نووسیویه‌تی: پڕچه‌ک کردنی سعوودییه‌ش هه‌مان مه‌ترسیی به‌دوادا دێت هه‌ر دوو وڵات له شه‌ڕی نێوخۆدا سه‌رکوتگه‌رن و هه‌ردووک ئه‌شکه‌نجه به‌کار ده‌هێنن و له زۆر قۆناغدا هه‌ر دوو وڵات ده‌ستیان داوه‌ته ته‌مێ کردنی به کۆمه‌ڵی که‌مینه‌کان. ئه‌و وڵاتانه پاڵپشتیی ئه‌لقاعیده له سووریا ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment