به‌غدا سزاى زيندانى هه‌تاهه‌تايى به ‌سه‌ر 37 ديلى پێشمه‌رگه‌ى ده‌ستى داعشدا سه‌پاندوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- 38 پێشمه‌رگه‌ی دیلی داعش پاش ئازاد بوونه‌وه‌ له‌ ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بۆ زیندانه‌کانی عێراق گوازرانه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه سزای هه‌تا هه‌تایییان به‌ سه‌ردا سه‌پێنرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی کوردستان 24 له‌ ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت: له‌ سه‌ره‌تای په‌لاماری چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان، ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌ 1700 شه‌ھید و 11 ھه‌زار برینداریان به‌خشیوه‌ ئه‌گه‌رچی ده‌ستوور پێشمه‌رگه‌ی وه‌کوو به‌شێک له‌ سیسته‌می به‌رگریی عێراق ناساندوووه‌ به‌ڵام چه‌ندین ساڵه‌ مووچه‌ و پێداویستییه‌کانی لێ زه‌وت کردوووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ جیاتی پاداشت کردنیان ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌ له‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌کانی شه‌ڕ و به‌رگری کردن به‌دیل گیراون ئێستا ڕاپێچی زیندانه‌کان کراون.

به‌ گوێره‌ی لیستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ دیله‌کانى شه‌ڕى داعش 97 پێشمه‌رگه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش 38 پێشمه‌رگه‌یان له‌ ژیاندا ماون و چاره‌نووسیان ئاشکرا کراوه‌ و ئێستا له‌ یه‌کێک له‌ زیندانه‌کانی پارێزگای مووسه‌ننای باشووری عێراقن و به‌ پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌ لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه‌ سزای ھه‌تا ھه‌تایییان به‌ سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

ئه‌و که‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ زیاتر باس له‌وه‌ ده‌کات له‌ به‌غدا و ھه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ھه‌وڵه‌کان بۆ بینین و ئازاد کردنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ چڕ کراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌غدا به‌ربه‌ست دروست ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11350

Your Comment

You are replying to: .
captcha