به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: که‌ریم شه‌نگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له دیداری ژێنڕاڵ برادلی فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی هاوکاریی ئه‌منیی ئه‌مریکا و شاندی یاوه‌ری ناوبراو له به‌غدا ته‌رکیزی له‌سه‌ر ئاماده بوونی هێزی ئه‌مریکی بۆ ڕاوێژکاری و مه‌شقپێکردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ساڵی 2018 کردۆته‌وه.
به‌یاننامه‌که ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یێنێت ژێنڕاڵ برادلی له دیداره‌که‌دا دووپاتی کردۆته‌وه ئه‌مریکا یارمه‌تیی پێشمه‌رگه به فراوانی ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناردنی یارمه‌تیی سه‌ربازی و ڕاوێژکاری و مه‌شقپێکردن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕوونیشی کردۆته‌وه: ڕاوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا ئێستا به هاوکاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی یه‌کخستن و چاکسازی کردنن له هێزی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment