ئەو بەشانەی یەپەگە و سوپای ئازاد کە شەڕی داعش ناکەن چیدی پشتیوانی ناکرێن

بەشی سووریا- پێنتاگۆن ڕای‌گەیاند پشتیوانییەکانی خۆی بۆ هاوپەیمانەکانی لە سووریا ڕادەگرێت ئەگەر لەسەر هەر بابەتێک جیا لە شەڕی داعش تەرکیز بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا ئیدیعای ئەوە دەکات ئێریک پاهون وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوە کردووە وڵاتەکەی چیدی پشتیوانی لەو بەشەی هێزەکانی یەپەگە ناکات کە لەگەڵ داعش شەڕ ناکەن.

لە هەمان کاتدا بنکەی هەواڵیی ئەحوال ئیدیعا دەکات پاهون لەگەڵ حوڕیەت قسەی کردووە و باسی لە ڕاگرتنی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ سوپای ئازادی کردووە و ڕای‌گەیاندووە: ئەوانەی هاوڕێی ئێمە شەڕ دەکەن ئەندامی ئۆپۆزیسیۆنی سووریان و کۆنترۆڵە ئەمنییەکانیان تێپەڕاندووە. ئەگەر بێت و بڕیار بدەن لەسەر بابەتێکی دیکە بێجگە لە داعش تەرکیز بکەن – تورکیا یان خۆ حکوومەتی سووریا- ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانییەکانی بۆیان ڕادەگرێت.

ئەم ڕستەیەش ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە مەبەستی هەردووکی ئەو گرووپانە بووبێت.

پاهون هیوای دەربڕیوە ژمارەیێکی کەمی هێزەکانی یەپەگە لە دیکەی ناوچەکانەوە ڕەوانەی عەفرین ببنەوە و سەنگەرەکانیان چۆڵ نەکەن و لە هەمان کاتدا دەریشی‌بڕیوە: هەڵبەت ئەوەش ئاسایی و سروشتییە. ژمارەیێک لەو شەڕڤانانە خەڵکی عەفرینن. ماڵەکەیان هێرش کراوەتە سەری و ئەوانیش دەچن بەرگریی لێوە بکەن.

وتەبێژی پێنتاگۆن هەروەها نیگەرانیی خۆی هەمبەر هێرشی تورکیا بۆ مەنبەج دەربڕی و وتی: هیوادارین تورکیا لە عەفرینەوە ڕوو لە مەنبەج نەکات، ئێمە زۆر لەم بابەتە نیگەرانین.

کۆدی هەواڵنێر: 60105

News Code 11341

Your Comment

You are replying to: .
captcha