به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ دادگای فیدراڵی عێراق سەرجەم سکاڵانی لەسەر نادەستووریی بوونی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک ڕەت کردەوە.
ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک، لەو بارەیەوە به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "پاش بڕیاره‌كه، باره‌گا حزببییه‌كانی یه‌كێتی ئاڵاكه‌یان هه‌ڵ كردوووه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه و هاوكات به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكیكیش ساز ده‌كه‌ن".
هەروەها وتیشی: "پێشتر به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک و به شێوه‌یێكی یاسایی بوووه، بۆیە پێویسته لێپێچینەوە بكرێت له‌وانه‌ی كه ئاڵاكه‌یان هێنایه خواره‌وه".
بەر لە ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا به هه‌ڵکردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كانی كه‌ركووک، به‌و هۆیه‌شه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركووک تۆمار كرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment