به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێ کورته‌فیلمی "گه‌یشتن" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور له فستیڤاڵی "فیلمێک بۆ ئاشتی"ی ئیتالیا به‌شدار ده‌بێت.
"له حه‌سه‌که به ئه‌ڤینه‌وه" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د فه‌راهانی و "H+" له ده‌رهێنانی محه‌مه‌دڕه‌زا ڕه‌زایی دیکه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که له ئێرانه‌وه به‌شداریی ئه‌و فستیڤاڵه ده‌که‌ن.
چیرۆکهفیلمی "گه‌یشتن" به سه‌رهاتی کۆچ کردنی ژن و مێردێکی لاوه که پێدرام نیلووفه‌ری، ڕه‌زا مه‌هدی زاده، ڤیان عه‌زیزپوور و سومه‌یه عه‌لیزاده ئه‌کته‌رانی ئه‌و فیلمه‌ن.
پێشتریش ئه‌و فیلمه له به‌شی کێبه‌رکێی چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی هانۆفری ئه‌ڵمانیا و په‌نجا و حه‌فته‌مین فستیڤاڵی "شبدیز" به‌شدار بوووه.
سێ فیلمی ئێرانی به‌شداربوو له‌و فستیڤاڵه له‌گه‌ڵ فیلمی وڵاتانی ئه‌رژانتین، به‌رزیل، ئۆسترالیا، ئیتالیا، هێند، ڕووسیا، سپانیا، به‌ریتانیا، ئورۆگوئێه، تایله‌ند، ئیرله‌ند و ئه‌مریکا ڕکابه‌ری ده‌که‌ن.
محه‌مه‌دڕه‌زا میناپوور ده‌رهێنه‌ری فیلمی "گه‌یشتن" له‌دایکبووی بۆکان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کورته‌فیلمی ئێرانه و به‌رهه‌م هێنانی دوو به‌ڵگه‌فیلم، دوو کورته‌فیلمی چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشێنێک و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلم له ڕوانگه‌ی بینه‌رانی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی فیلمی سه‌حه‌ر مهنچستهری به‌ریتانیا بۆ کورته‌فیلمی "ئازمایش"، خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵی ئهنیفێست ڕۆزافای وڵاتی ئه‌لبانی بۆ به‌ڵگه‌فیلمی "سبه‌ینێ نزیکه" له هه‌گبه دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment