به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه/ 5ی فێبریوێری هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه نافه‌رمییه‌کان کراونه‌ته‌وه و بازرگانان ده‌توانن کاڵا و شمه‌کی لێوه بگوازنه‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و شمه‌کانه‌ی هاورده‌ی ده‌که‌ن هه‌مان کوالێتی بن له ده‌روازه سنورییه فه‌رمییه‌کانه‌وه هاورده ده‌کرێن".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "کردنه‌وه‌که بۆ ماوه‌ی 72 کاتژمێره و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق بڕیاری داخستنی ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که به بڕیاری حکوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه نافه‌رمییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان داخراون و به‌رپرسانی ژووره بازرگانییه‌کانی ئێرانیش جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه به‌غدا ئه‌و کاره‌ی به تاکلایه‌نه کردوووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment