ئاسه‌وارێکی مێژوویی له‌ پارێزگای بابل دۆزرایه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- به ‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ڕووسیا تووده‌ی عه‌ره‌بی ژماره‌یێک زانای عێراقی له‌ پارێزگای بابل باڵه‌خانه‌یێکی کۆنیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆرییه‌تی بابلی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیا سه‌فار که‌ زانایێکی شوێنه‌واری عێراقییه‌ وتی: "باڵه‌خانه‌که‌ له‌ ڕووی نه‌خشه‌یییه‌وه‌ زۆر ناوازه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ یه‌کێک بێت له‌ په‌رستگا سه‌ره‌کییه‌کانی شاری دالیاتی مێژوویی".

زاناکه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ له ‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشکنینه‌که‌دا ژماره‌یێک خوێندکاری زانکۆی بابل له‌گه‌ڵ مامۆستاکاندا به‌شدارییان کردوووه‌. ئه‌و کرداره‌ش به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆلێژی هونه‌ر و به‌شی شوێنه‌واری نیشتیمانی و که‌له‌پووری عێراقی ئه‌نجام دراوه‌.

شایانی باسه‌؛ ئیمپراتۆرییه‌تی بابلی له‌ سه‌ده‌ی ١٨ی پێش زایین گه‌شه‌ی کردوووه‌ و پاشماوه‌ی پایته‌خته‌که‌ی تاوه‌کوو ئێستا له‌ ده‌وروبه‌ری شاری حیلله‌دا ماوه‌ که‌ بنکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاری بابله‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11288

Your Comment

You are replying to: .
captcha