سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نایه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست پێبکاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌شواق جاف نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت: تاکوو ئێستا ئه‌و فڕۆکه‌خانانه‌ نه‌کراونه‌ته‌وه‌ و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نایه‌وێت گفتوگۆ و دانووستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: هه‌ندێک لایه‌ن نایانه‌وێت پێش له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت.

ناوبراو باس له‌وه‌ ده‌کات سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌ بردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هێشتا ئه‌و فڕۆکه‌خانانه‌ نه‌کراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌شواق جاف وتیشی: "ئێمه‌ له‌ دوو کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هیچ جۆره‌ نییه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌مان له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ بۆ ده‌ست پێکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11279

Your Comment

You are replying to: .
captcha