به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه: هه‌ندێک لایه‌ن نایانه‌وێت پێش له به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
ناوبراو باس له‌وه ده‌کات سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه بردنی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان هێشتا ئه‌و فڕۆکه‌خانانه نه‌کراونه‌ته‌وه.
ئه‌شواق جاف وتیشی: "ئێمه له دوو کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هیچ جۆره نییه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌مان له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه نه‌بینیوه بۆ ده‌ست پێکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment