بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار مستەفا ئەندامی کونگرەی سەرەتایی بزووتنەوەی تازە دامەزراوی « پارتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان» لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو بزووتنەوەیە دوورە لە ئەندێشە عەشیرەی و بزووتنەوەیێکی کۆمەڵایەتییە و لە سەر ئەو باوڕەدایە کە نیزامی ماڵیی پەرلەمانی ناتوانێت کێشەکان و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکات.
بەختیار مستەفا جەختیشی کرد کە پارتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دژی سەرهەڵدانی ناکۆکیی ئایینی و عەشیرەی و تایفی لە هەرێمی کوردستانە.
سەرچاوە: «الموقف العراقی»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment