نوێنه‌ری خه‌ڵکی سونقور و کولیایی له په‌رله‌مانی ئێران له لێدوانێک بۆ کوردپرێس ئاماژه ده‌کاته پێویستی ئاوڕدانه‌وه له سه‌رمایه‌دانه‌ریی بیانی له وڵات و ده‌ڵێت: له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌ی وڵات‌دا له‌سه‌ر ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی ته‌رکیز کراوه چوونکه بۆ گه‌یشتن به گه‌شه‌ی ئابووریی پێویست و گونجاو ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانییش له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دانه‌ری ناوخۆ پێویسته.
له‌م دواییانه‌دا ژماره‌یێک گرێبه‌ستی فاینه‌نس له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له وڵاتان واژۆ کراوه به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به قۆناغی جێبه‌جێ بوون دوو ساڵ کاتیان پێویسته.
حسێنیکیا باسی له‌وه‌ش کرد که به‌رجام کاریگه‌رییێکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری پاره و بانکی وڵات نه‌بوووه و ده‌ریبڕی: جێبه‌جێ بوونی فاینهنسهکان له که‌رتی تایبه‌تدا ئاسته‌متره چوونکه له که‌رتی ده‌وڵه‌تیدا به جۆرێک فاینهنسهکان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و بانکی ناوه‌ندییه‌وه ته‌زمین کراون.
هه‌روه‌ها وتیشی: بۆ ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی ده‌بێ ئه‌م به‌شه خه‌سارناسیی بۆ ئه‌نجام بدرێت و ئه‌و یاسا و ڕێساگهلهی ده‌بنه له‌مپه‌رێک بۆ ڕه‌وتی ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی هه‌موار بکرێنه‌وه چوونکه دیاره له ساڵانی ڕابردوودا ده‌ستکه‌وتێکی باشمان له‌م بواره نه‌بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment