بهپێی ههواڵی کوردپرێس، كهماڵ قڵیچدار ئۆغڵو سهرۆكی گشتیی CHP ئاماژهی بهوه كرد كه زۆر بە ڕوون و ڕاشکاوی بانگهێشتی حکوومەتی تورکیا دەکەین کە دەستبەجێ بکەوێتە پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی سووریا و گوتی: "حکوومەتی سووریا و ئێمەش لەگەڵ پاراستنی یەکپارچەییی خاکی سووریاداین. ئەگەر یەکپارچەییی خاکی سووریا بپارێزرێت و رێگە لە ڕشتنی خوێن بگیرێت پێویستە دەستبەجێ لەگەڵ دەوڵەت و حکوومەتی سووریا بکەوینە پەیوەندی".
سەرۆکی گشتیی جەپەهە گوتیشی: "سنوورهكانی توركیا به ڕاسته نهكێشراوه. لۆزان بهڵگهی شهرهفی جهنگی ڕزگاری میللیمانه. ئهو بهڵگهی شهرهفه بۆ هیچ کەسێک مایەی سازش کردن نییە".
قڵیچدار ئۆغڵو باسی لهوه كرد كه ناوبهناو بە بێویژدانانە باسی جەهەپە دەکرێت و گوتی: "دەڵێن کە گوایە جەهەپە پارتی ئەو کەسانەیە خۆیان بە رۆشنبیر دەزانن و جەهەپە بایەخ بە پرسی هاووڵاتییان نادات" ئەوە چ جۆرە قسەیێکە. جەنابت ئاگات لە دونیا نییە، دەزانی کێشەی ئەو کرێکارانەی کە گرێبەستیان نەبوو کێ کردیە رۆژەڤی ئەم وڵاتە؟
كهمال قڵیچدار ئۆغڵو سهرۆكی گشتیی CHP گوتیشی: "خوا یار بێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە بورسا، باڵکئەسیر، مانیسا، ئانتاڵیا، مێرسین، ئادانا، ئەنقەرە و ئیستانبوڵ دەبینە براوە. مێژوو دەنووسینەوە".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment