بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند ئەوڕۆ ٣ی فێبریڤێری و لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا بە هاوەن هێرشێک کرایە سەر بنکەیێکی سەربازیی مەرزیی ئەو وڵاتە لە گوندی سونکۆتەپەی سەر بە شاری کیلیس و لە ئەنجامدا ٦ سەرباز بریندار بوونە کە یەکێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە و دۆخی ٢ برینداری دیکەشیان نالەبار وەسف کراوە.
سوپای تورکیا هەروەها ڕایگەیاندووە سەربازێکی دیکەی ئەو وڵاتە لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە لە عەفرین گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment