به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دیارده‌یه و بڵاو بوونه‌وه‌ی به ڕێژه‌یێكی زۆر، ماڵپه‌ڕی BGR ڕوونی كرده‌وه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی یاری تۆپی پێی له نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریکا، هانده‌رێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ک توویته‌ر و تۆڕهكانیتر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كردۆته‌وه كه كاتژمێره‌كانیان ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه له به‌رز بوونه‌وه‌ی لێدانی دڵیان له كاتی یارییه‌كه‌دا و یه‌كێک له هانده‌ره‌كانیش نوسیبووی: "گه‌ر ئه‌و كاتژمێره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵم له‌ده‌ستدا بوایه، له كاتی یارییه‌كه به دڵنیایییه‌وه ده‌بوو ئاماده‌كاریم بۆ به‌خاک سپاردنی ته‌رمه‌كه‌م بكردایه".
جێگای باسه؛ كاتژمێره زیره‌كه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندییان تێدایه كه یارمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات بۆ چاودێری كردنی ته‌ندروستی و دۆخی فیزیاییان و له توانایاندا هه‌یه هه‌نگاوه‌كانی كه‌سێک دیاری بكه‌ن له ماوه‌ی ڕۆژه‌كه‌دا و ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ زانینی لێدانه‌كانی دڵ.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment