دروست كردنی ئۆتێلێكی سه‌ره‌نجڕاكێش له‌سه‌ر دره‌خته‌كان

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای "Atelier Lavit" بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر دره‌خته‌ به‌رزه‌كان پرۆژه‌یێک جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش دروست كردنی ئۆتێله‌ له ‌چه‌ند ناوچه‌یێكی گه‌شتیاری.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیاكه‌ ئه‌و ئوتێلانه‌ له‌سه‌ر دره‌خته‌ به‌رزه‌كان دروست ده‌كات به ‌شێوه‌ی ژووری هه‌ڵواسراو كه‌ به‌رزییه‌كه‌یان ده‌گاته‌ 30 پی له ‌زه‌وییه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل پڕۆژه‌كه‌ی به‌ پرۆژه‌یێكی گرنگ ‌و سه‌ره‌نجڕاكێش وه‌سف کردوووه ‌و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ پڕۆژه‌که‌ پڕۆژه‌یێكه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت.

پرۆژه‌كه‌ سه‌ره‌تا له ‌ناوچه‌یێكی دارستانی به‌ریتانیا دروست ده‌كرێت‌ و بۆ هه‌ر شه‌وێک مانه‌وه‌ له‌و ئوتێله‌ ده‌بێت بڕی 290 پاوه‌نی به‌ریتانی بده‌یت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11206

Your Comment

You are replying to: .
captcha