بێباک له په‌راوێزی پێشانگاکه‌دا به هه‌واڵنێری کوردپرێسی گوت: ئه‌و پێشانگایه به هاوکاریی بنکه‌ی هونه‌ری وێناکاری له ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی به‌ڕێوه چوووه و 50 تابلۆ له قه‌باره‌ی جۆربه‌جۆردا له‌سه‌ر ستایلی ڕیالیزم نمایش کراون.
ناوبراو زیادی کرد: به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و پیشانگایه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئازاد و کێشانی وێنه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان بوو که زۆرینه‌ی که‌سایه‌تیی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و سیاسی بوون.
بێباک ده‌رچووی به‌شی ژمێریارییه و پێشینه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له بواری وێنه‌کێشیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1390.
ناوبراو ده‌ڵێت: هه‌ر سێ مانگ جارێک پێشانگای به‌رهه‌مه‌کانم به‌ڕێوه ده‌به‌م.
هاوکات سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری ئه‌یوان له‌باره‌ی پێشانگاکه‌وه گوتوویه‌تی: پێشانگایێکی کتێبیش هاوکات له‌گه‌ڵ پێشانگای وێنهکێشییهکه به‌ڕێوه چوووه و داشکانی له‌سه‌دا 40ی هه‌یه و تا کۆتاییی ده‌یه‌ی پیرۆزی فه‌جر به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment