به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و کۆمپانیایه له هۆنگ کۆنگه و ده‌ستی به دروست کردنی ماڵی بۆری کردوووه که خۆیان پێی ده‌ڵێن "ئۆبود" ئه‌وه‌ش له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرانی نرخی شوێنی نیشته‌جێ بوون له‌و وڵاته چوونکه خه‌ڵکانێک ناتوانن باڵه‌خانه و خانوووهکان بکڕن یان به‌کرێ بگرن هه‌ربۆیه له‌و ڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیشته‌جێ بوون ده‌که‌ن.
درێژی یه‌ک خانووی لووله‌کی ده‌گاته 100 پێی چوارگۆشه و پێوانه‌ی پانییه‌که‌شی ده‌گاته دوو مه‌تر و نیو. ئه‌و شوێنه بۆ که‌سێک یان دوو که‌س گونجاوه و ده‌توانن تێیدا بژین و نرخی هه‌ر خانوویێک ده‌گاته 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی.
ئه‌و خانوووه لوولهیییانه به جۆرێک دیزاینی شوێنی چێشتخانه و گه‌رما و توالێتی تێدا دروست کراوه و ڕووبه‌ره‌که‌ی شیاوه بۆ ژیان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و کۆمپانیایه شوێنی کاره‌بای بۆ شه‌حن کردنه‌وه‌ی مۆبایل و مۆدیۆمی ئینته‌رنێته‌کان دروست کردوووه.
ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ستی به ته‌نگه‌به‌ری ئه‌و لوولهکیانه کرد ده‌توانێت زیاتر له دانه‌یێک بکڕێت و له هه‌ر شوێنێک ئاره‌زووی ده‌کات دایبنێت.
ئه‌و پرۆژه‌یه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی هه‌زاران که‌س ده‌کات که ده‌ناڵێنن به ده‌ست گرانی نرخی شوێنه‌کانی نیشته‌جێ بوونه‌وه له هۆنگ کۆنگ چوونکه نرخی نهۆمی باڵهخانهیێک که ڕووبه‌ره‌که‌ی 600 پێی چوارگۆشه بێت ده‌گاته نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment