به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ دانیش بشتاش له‌سه‌ر پرسی هاوکاری کردن سوپای ئازادی سووریا له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون پێنج پرسیاری له سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پرسیوه و داواشی کردووه سه‌رۆک وه‌زیرانی وه‌ڵامی بداته‌وه.
پرسیاره‌کانی ئه‌و نوێنه‌ره بریتین له‌م پێنج پرسیاره‌ی خواره‌وه:
1- هۆی ئاماده کردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر سوپای ئازادی سووریا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه چی بوووه و چ پێویستییێک هه‌بوووه به‌و ڕاپۆرته؟
2- به وردی پێمان بڵێین سوپای ئازادی سووریا کێن و پشتیان به کام ئایدیۆلۆژیا به‌ستوووه و سه‌ریان هه‌ڵداوه؟
3- پێوه‌ندیی سوپای ئازادی سووریا له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده، داعش، نوسره و ئه‌حرارولشام له چ ئاستێکدایه؟
4- پێوه‌ندیی سوپای ئازادی سووریا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد؟
5- پاڵپشتیی مادی و سه‌ربازی له سوپای ئازادی سووریا له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه که‌ی ده‌ستی پێ‌کرد؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment