کوردپرێس- دۆناڵد تره‌مپ ئێستا سه‌ری لێشێواوه. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا داواکه‌ی تره‌مپی نادیده گرتوووه که وتبووی خۆ ببوێرن له ئه‌نجام‌دانی هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێک که ببێته هۆی شه‌ڕی نێوان هێزی تورکیا و ئه‌مریکا و کاریگه‌ری بکاته سه‌ر شه‌ڕی داعش. ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی داوه شه‌ڕه‌که به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رێت که له کۆنتڕۆڵی هێزه کورده‌کاندایه و تا سنووری عێراق کێشراوه. 2 هه‌زار هێزی ئه‌مریکی له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیر کراون.
تورکیا به بۆنه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی واشنتۆن له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر پاڵپشتی کردنی ئه‌مریکا له هێزی کوردی سووریا ئه‌و وڵاته‌ی لۆمه کردوووه. زۆرینه‌ی کادیره سه‌ربازییه‌کانی هێزی کوردی سووریا له نێوان په‌که‌که‌وه هاتوون که ساڵگارێکه بۆ به‌ڕێوه بردنی سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له تورکیا داکۆکی ده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا په‌که‌که به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانێت به‌ڵام له‌باره‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه وا بیر ناکاته‌وه. تورکیا مکووڕه که په‌که‌که و میلیشیا کورده‌کانی سووریا یه‌ک شتن.
ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات و زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا په‌که‌که‌یان دانه‌مه‌زراندوووه به‌ڵکوو سه‌رهه‌ڵدانی په‌که‌که ئه‌نجامی ده‌یان ساڵ سه‌رکوت کردنی بێ‌ڕه‌حمانه‌ی کورده له تورکیا. سووریا که قه‌ڵه‌مڕه‌وێکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتووری عوسمانی بوو له‌م شه‌ڕه‌دا تێوه‌گلاوه.
سه‌ربزێوه کورده‌کان سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20ی زایینی له ناوچه‌ی ئانادۆڵو سه‌ریان هه‌ڵدا و به شێوازێکی دڕندانه سه‌رکوت کراون. مسته‌فا که‌ماڵ یان هه‌مان ئاتاتورک دامه‌زرێنه‌ری تورکیای ئێستاکه له به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانه داگیرکاره‌کانه‌وه پاڵپشتیی کوردی به ده‌ست هێنابوو و ده‌ستی دایه که‌مپێنێکی بێ‌وچان بۆ ئاسمیله کردن و تواندنه‌وه‌ی کورد له که‌لتووری تورک. کورد وه‌کوو تورکی کێوی ده‌ناسرا. هه‌زاران که‌س به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتن و پاشان نوخبه کورده‌کانی سووریا سه‌رکرده‌ی قه‌بیله و شێخه‌کانی عه‌شیره له قه‌باره‌ی ته‌ڤگه‌رێکدا به ناوی "خۆیی بوون" گرد بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له ژێر سته‌م و ده‌سه‌ڵاتی تورکیا ئازاد بکه‌ن.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه زۆرێک له ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له كوردانی سووریا بوون، هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به ئاڵوزی په‌كه‌كه له توركیا به شێوه‌یێكی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئاشتی له‌گه‌ڵ كوردانی سووریا‌وه هه‌یه. ئه‌ردۆغان ئه‌م دۆخه‌ی سه‌خت كردوووه و ته‌نها یه‌ک پیاو ده‌توانێت هاوكاری توركیا بكات كه بتوانێت توركیا له‌م ئاژاوه ده‌ربهێنێت و ئه‌ویش عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه.
عه‌مبه‌رین زه‌مان زیاتر نووسیویه‌تی: هه‌رچه‌نده ئۆجه‌لان 19 ساڵه له زینداندایه به‌ڵام هێشتا ئه‌و سه‌رۆكی په‌كه‌كه‌یه و ده‌ستپێشخه‌ری گفتوگۆکانی ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیا له ده‌ستدایه، وه‌ک چۆن له ساڵی 2008 ئه‌ردۆغان كه یه‌كه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا بوو گفتوگۆی نهێنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئه‌نجام دا.
ناوبراو له‌به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا نووسیوویه‌تی: "پێویسته توركیا و په‌كه‌كه نه‌وه‌ستن هه‌تا باجی قورس له‌و شه‌ڕه‌دا بدرێت. ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی هه‌ره‌ئازایه له مێژووی توركیادا. ئه‌و و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌توانن كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنن و پێویسته بۆ ئاگربه‌ست له ناو توركیا و سووریا ده‌ستبه‌جێ بگه‌نه ڕێککه‌وتن".
عه‌مبه‌رین زه‌مان له کۆتاییی وتاره‌که‌یدا داوای كردوووه كه ده‌بێت توركیا په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كانی كورد ئازاد بكات و گفتوگۆكانی ئاشتی سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبه‌كه‌نه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت په‌كه‌كه ده‌ستگیركراوه توركه‌كان ئازاد بكات و بۆ پێدانی متمانه پێویسته گه‌ریلاكانی له توركیا بكشێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌ردۆغان خواستی بۆ ئاشته‌وایی نییه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ده‌بێت كورد به ڕێگای سه‌ربازیی له ناو به‌رن به‌ڵام کورد له‌ناو ناچن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment