ئەگەری پێکدادان نێوان هێزەکانی ئامریکا و تورکیا

بەشی جیهان- کاربەدەستانی ئەمریکی هۆشداریان داوەتە تورکیا بێت و هێرشەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا بگاتە ئەو ناوچانەی هێزی ئەمریکیی تێدایە لە خۆیان بەرگری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاربەدەستانی باڵای ئەمنیی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ WTOP لە واشنتۆن ڕایان‌گەیاندووە ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سووریا کە کوردەکانی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج دەبێ سنووردار بێت. ڕاستە تورکیا لە دۆخێکی دژواردایە بەڵام دەبێ لەسەر نەمانی داعش تەرکیز بکات.

دانا وایت، وتەبێژی باڵای کۆسکی سپی لەمبارەوە لەگەڵ ڕادیۆ WTOP دەڵێت: داوا لە تورکیا دەکەین ئۆپەراسیۆنەکە عەفرین نەترازێنێت. لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئەقەرە تێدەگەین ولە ئێستادا گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین.

بەرپرسانی ئەمریکی دەریان‌بڕێوە کە نیگەرانن هێرشەکانی تورکیا دژ بە کوردی سووریا بە تایبەت لە ڕێگی ئاسمانەوە گیانی هێزە ئەمریکییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت لە مەنبەج بخاتە مەترسییەوە.

وتەبێژێکی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی ئەمریکا لەمبارەوە لەگەڵ ڕادیۆکەی وتووە: لەگەڵ تورکیا خەریکی گفتوگۆین تا هەڕەشەکانی پەکەکە لەسەر ئاسایشی ئەو وڵاتە لابەین. ئێمە هێرشەکانی پەکەکە دژ بە تورکیا قبووڵ ناکەین.

ئەم کاربەدەستە ئەمریکییە جەختی کردەوە کە ئامریکا بە تورکیای وتووە هێرشەکانی لە سووریا دەبێ سنووردار بکرێنەوە تاوەکوو خەساری مرۆیی لە ئاستێکی خواردا بێت. ئامریکا نیگەرانی ڕووداوی نەخوازراو لە مەنبەجە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11121

Your Comment

You are replying to: .
captcha