نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامان له په‌رله‌مانی ئێران له دیمانه‌یێکی کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به دۆخی ئه‌سه‌فناکی لێقۆماوانی بوومه‌له‌رزه له‌م کڕێوه و سه‌رما و سۆڵه‌یه‌دا ده‌کات و ده‌ڵێت: چیتر بڕیاره له‌وه زیاتر چی ڕوو بدات. بوومه‌له‌رزه ڕووی داوه خه‌ڵکی بێ‌ماڵ و حاڵن ئێستاش ڕۆڵه‌کانیان له‌به‌ر سه‌رما و سۆڵه ڕه‌ق ده‌بنه‌وه. کێ وه‌ڵامی فه‌وتانی گیانی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌داته‌وه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له ماڵه گه‌رمه‌که‌یان بێنه ده‌ر و یه‌ک شه‌و له سه‌رمای 10 پله ژێر سیفر ڕۆژ بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تراژێدیای ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ست پێ بکه‌ن.
نادری زیادی کرد: به‌ڵێنی به‌رپرسان تا ئه‌مڕۆ هیچی جێبه‌جێ نه‌کراوه و هه‌موو وه‌عد و وه‌عیده‌کان بۆ گه‌یاندنی کانێکس و ئاسانکاری کردن بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی و یارمه‌تیی بێ به‌رانبه‌ر هیچی ئه‌نجام نه‌بوووه.
ناوبراو داوا له هه‌موو ڕێکخراو و داموده‌زگا به‌رپرسیاره‌کان له ده‌وڵه‌ت ده‌کات خه‌ڵکی لێقۆماوی کرماشان به سه‌ر بکه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: هاووڵاتییان ئێستاش چاوه‌ڕوانن به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسان جێبه‌جێ بکرێت و هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازم ئیراده‌یێکی جیدی کۆ بکرێته‌وه و ده‌ست له‌و خه‌ڵکه لێقۆماوه به‌ر نه‌درێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment