به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کانی سووریا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه له ناوچه کوردنشینه‌کان بۆ ڕاکێشانی ئه‌ندامی بیانی هه‌وڵیان داوه.
به وته‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانی کوردی سووریاش ده‌یان هاووڵاتیی وڵاتانی ده‌ره‌وه که زۆرینه‌یان خه‌ڵکی ڕۆژئاوان هاتوونه‌ته ڕیزی ئه‌و هێزانه‌وه و زیاتر له 10 که‌سیشیان له شه‌ڕی داعشدا گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
نووری مه‌حموود به‌رپرسێکی سه‌ربازیی کورد له سووریا به ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی وتوووه: ژماره‌ی وردی هێزی بیانیی ئێمه ڕوون نییه به‌ڵام ده‌یان که‌س له‌و هێزانه ئێستا له ڕیزی ئێمه‌دان.
ناوبراو ده‌شڵێت: هێزه بیانییه‌کان ڕاسته‌وخۆ ئۆپه‌راسیۆنیان پێ ناسپێردرێت به‌ڵکوو سه‌ره‌تا له باری بیروڕا و له ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازییه‌وه مه‌شقیان پێده‌کرێت و فێری زمان ده‌کرێن و پاشان ده‌نێردرێنه ناوچه‌که.
به‌ڵام برووسکه حه‌سه‌ک وته‌بێژی هێزی سووریای دیموکراتیک له عه‌فرین به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی وتوووه: ئێستا 150 هاووڵاتیی بیانی له ڕیزی ئێمه‌دان و به‌شێکیشیان له ڕیزی یه‌په‌گه‌دا خۆیان بینیوه‌ته‌وه. زۆرینه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش داوا ده‌که‌ن بنێردرێنه عه‌فرین تاوه‌کوو به‌شداری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ی تورکیا ببن.
ناوبراو زیادی کرد: چه‌ند که‌سێک له ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ژاپۆن، ئه‌لجه‌زایر و ته‌نانه‌ت چین هاتوونه‌ته ڕیزی ئێمه‌وه و ئاماده‌ییی خۆیان بۆ به‌شداری کردنی شه‌ڕی عه‌فرین ڕاگه‌یاندوووه.
وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش به نیۆیۆرک تایمزی وتوووه: ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی چوونه‌ته سووریا بۆ ئه‌وه‌ی شان به شانی کورد شه‌ڕ بکه‌ن دیار نییه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هۆشداری به‌و که‌سانه داوه که به‌نیاز بوون بچنه سووریا و به‌شداریی شه‌ڕی سه‌ربازی بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment