هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریا ده‌گۆڕدرێت

به‌شی جیهان- به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا وتوویه‌تی: هه‌ڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به‌ پرسی کورد له‌ سووریا هێدی هێدی ده‌گۆڕدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جزیره‌ له‌ باکووری سووریا به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "ڕیجن"ی وتوه‌: نزیکه‌ی ده‌ ڕۆژ به‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی عه‌فریندا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تورکیا نه‌یتوانیوه‌ ئێستاش بگاته‌ عه‌فرین.

ناوبراو زیادی کرد: به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌کانی ئێمه‌ تورکیا ناچێته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ هاوپه‌یمانان به‌ هاوکاریی کورد ئازادی کردوون. ئه‌و به‌رپرسه‌ کورده‌ به‌تایبه‌ت تیشکی خسته‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج که‌ تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو پاش عه‌فرین هه‌ڵمه‌تێک بۆ ده‌رکردنی هێزی کورد له‌و شاره‌ ده‌ست پێده‌کات.

عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر بڕوای وایه‌ ئه‌و کات هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان وه‌کوو ئێستا نابێت و ڕای هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ وه‌کوو ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عه‌فرین ده‌گۆڕدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11003

Your Comment

You are replying to: .
captcha