به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی و ته‌داخولی ئه‌و وڵاته له خاکی سووریا کرد و گوتی: به ئاوڕدانه‌وه له‌و که‌شه‌ی ئه‌مڕۆکه له ناوچه‌که‌دا حاکمه هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵمه‌ت و ده‌ستوه‌ردانێکی سه‌ربازی له وڵاتێکی دیکه‌دا خه‌ساری جیدی له ناوچه‌که ده‌دات.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: بڵێسه‌ی ئه‌م ئاگره داوێنی خودی تورکیا ده‌گرێته‌وه و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و ته‌داخوله سه‌ربازییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه ڕه‌فتارانه بێوه‌ڵام نه‌مێنێته‌وه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه‌ی به زه‌رووره‌تی ڕێز گرتن له سه‌روه‌ریی هه‌موو وڵاتان کرد و وتی: به‌رده‌وام پێشنیارمان ئه‌وه بوووه سه‌روه‌ریی هه‌موو وڵاتان بپارێزرێت و ڕێزی لێ بگیردرێت هه‌روه‌ها که بڕوامان وایه نابێت هیچ وڵاتێک هێرش بکاته سه‌ر تورکیا به هه‌مان شێوه‌ش بڕوامان به‌وه هه‌یه تورکه‌کانیش دهبسهروهریی هه‌موو وڵاتان بپارێزرێت و ڕێزی لێ بگیردرێت هه‌روه‌ها که بڕوامان وایه نابێت هیچ وڵاتێک هێرش بکاته سه‌ر تورکیا به هه‌مان شێوه‌ش بڕوامان به‌وه هه‌یه تورکه‌کانیش ده‌بێت هه‌مان ڕه‌فتار بنوێنن.
نێعمه‌تی داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه کرد به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هێرشی سه‌ربازیی تورکیا هه‌ڵوێست بنوێنێت و ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ده‌زگای دیپلۆماتیی وڵات ده‌کرێت به توندی به‌رانبه‌ر به هێرشی تورکیا بۆ خاکی سووریا هه‌ڵوێست بنوێنێت.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ئاشکراشی کرد: ناوچه‌که چیتر توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه شه‌ڕێکی تازه به‌خۆوه ببینێت و ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێک وڵات له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه بێنه ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و به‌رنامه بۆ ئامانج و پیلانی خۆیان دابڕێژن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment