به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و تیپه له قۆناغی سه‌ره‌تاییی کێبه‌رکێی خولی نایابی که‌بدیی خانمانی وڵات که له مه‌شهه‌د به‌ڕێوه چوو توانیی له‌و قۆناغه‌دا سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێت و بۆ به‌شی کۆتاییی خولی نایابی خانمانی وڵات له تیری ته‌مه‌نی گه‌وره‌ساڵاندا سه‌ر بکه‌وێت.
له کێبه‌رکێی قۆناغی سه‌ره‌تاییی خولی نایابی که‌بدیی خانمان که به ئاماده‌بوونی 11 تیپه‌وه به‌ڕێوه چوو پاش ئه‌نجام‌دانی یارییه‌کان له ده‌رئه‌نجامدا 6 تیپی ئیلام، تاران، ئیسفه‌هان، گوڵستان، قه‌زوین و فارس بۆ قۆناغی دوایی سه‌رکه‌وتن.
تیپی که‌به‌دیی خانمانی ئیلام توانیی بۆ یه‌که‌مین جار له ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ تاران‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و تیپه‌کانی گیلان و قووچان شکست بدات و به وه‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ئیمتیازه‌کان ڕێگای خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی له خولی نایاب هه‌موار بکاته‌وه.
ڕکابه‌رییه‌کانی ئه‌و گرووپه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ واتا ڕۆژی 4 بۆ 7ی مانگی ڕێبه‌ندان به میواندارێتیی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه چوو و تیپی ئیلام به ئه‌نجام‌دانی چوار یاری توانیی بۆ قۆناغی پێش کۆتاییی ئه‌و کێبه‌رکێیانه سه‌ر بکه‌وێت.
ساڵی ڕابردوو تیپی که‌به‌دیی خانمانی ئیلام پله‌ی سێهه‌می کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی خولی نایابی وه‌ده‌ستهێنا و پله‌یێکی پاڵه‌وانی و پله‌ی سێهه‌می خولی ده‌سته یه‌کی له ناو کارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment