به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده و بارهێنانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه/ 7ی ڕێبه‌ندان به هۆی بارینی به‌فری قورس ده‌وامی سه‌رله‌به‌یانی و دوانیوه‌ڕۆی قوتابخانه‌ی قه‌زای سۆمای برادۆست، ئێنزهل و سیلوانای ورمێ له هه‌موو قۆناغه‌کان، قۆناغی سه‌ره‌تاییی شاری و هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی گوندیی خۆی و تێکڕای قۆناغه‌کانی "کره سنی" و به‌شی کۆساری شاری شه‌ڵماش داخراوه‌یه.
هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌و ئیداره‌یه جه‌ختی کرده‌وه: تێکڕای قۆناغه‌کانی خوێندن له شاری چاڵدران و به‌شی نازلووی ورمێ یه‌ک کاتژمێر دێرتر ده‌ستی پێده‌کات.
شایانی باسه؛ له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه پاڵهپستۆیێکی بارین ئاسمانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای گرتۆته‌وه که بۆته‌هۆی بارینی به‌فر و باران له‌و پارێزگایه.
که‌ناڵی که‌شناسیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌رزاییی به‌فر له سنووری ته‌مه‌رچین به 40 سانتیمه‌تر ڕاده‌گه‌یێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment