بەپێی هەواڵی کوردپرێس شەمخانی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى (العالم) ئاماژەى بەوە کردوووە، ئەوان پێش ریفراندۆم بڕیارى جیابوونەوەى کوردەکان لە عێراق، لەمیانەى دانووستان لەگەڵ کوردەکان رایانگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە، دژیەکە لەگەڵ بەرژەوەندیی کورد.
ناوبراو وتیشى "ئێران پەیوەندىی برایانەى لەمێژینەى رۆشنبیری و ستراتیژیی لەگەڵ کوردانى عێراق هەیە، لەم روانگەیەشەوە نیگەرانى خۆمان لەبارەى ئەو پڕۆسەیەوە راگەیاندووە".
سەبارەت بەسەردانى شاندەکەى هەرێم بۆ ئێران، شەمخامى باسى لەوە کردوووە، لەمیانەى گفتوگۆکاندا لەگەڵ شاندەکە، هەستیان بەوەکردوووە بەرپرسانى هەرێم دوورن لە کەش و هەواى سەردەمى ریفراندۆم و بەدواى هەماهەنگیی جدیدا دەگەڕێن لەگەڵ بەغداد، لەچوارچێوەى عێراقێکى فیدراڵ و یەکگرتوو.
بەوتەى شەمخانى، لەو کۆبوونەوانەدا بڕیارى باش دراون لە بوارەکانى هاریکاریى ئەمنى و هەوڵدانى هاوبەش بۆ پاراستنى یەکپارچەییی خاکى عێراق و هاریکارى لەگەڵ بەغداد و پابەندبوون بە بەبڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدراڵى لەلایەن هەرێم و گەشەپێدانى هاریکاریی ئابورى لەگەڵ ئێران.
Your Comment