بەپێی هەواڵی کوردپرێس موسەنا ئەمین لەو بارەیەوە وتی: باشتر وابوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی کردبایەوە و بەو شێوازەش نیازپاکیی خۆی بسەلماندایە.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی فیدراڵ 200 دۆلار وەکوو ڕسووماتی گەشتی ئاسمانی لە هاووڵاتییانی کورد وەردەگرێت.
ئەمین گوتیشی: دەبێت دەوڵەتی فیدراڵ بە بێ ئەوەی هاووڵاتییان باجی ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا بدەن، پێبەند بێت بە ئیلتزام بە ئەو ئەرکانەوە بکات کە بەرانبەر بە هاووڵاتییان و هەرێمی کوردستان لە سەر شانیەتی. چوونکە هەرێمی کوردستان داگیرکەر نییە تاکوو عەبادی بیهەوێت ئاوا سزای بدات.
ناوبراو جەختی کردەوە: دەوڵەتی فیدراڵ بەهۆی گوشاری نێودەوڵەتی و نێوخۆی ملی بە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دا بەڵام هیچی بۆ هاووڵاتییانی کورد نەکرد و لەم سەرما و سۆڵەیەدا تەنانەت نەوتیشی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم نەنارد.
سەرچاوە: بغداد الیوم
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment