برووسکە حەسەکە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس سەبارەت بە دواهەمین گۆڕانکارییەکانی هێرشی سوپای تورکیا بۆ عەفرین ڕایگەیاند: لەم ماوەیەدا سوپای تورکیا لە ٤ بەرەوە هێرشی کردۆتە سەر عەفرین و لە هەموو بەرەکانیشدا لەگەڵ گورزی کوشندەی هێزەکانی ئێمە ڕووبەڕوو بۆتەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە بەهیچ شێوەیێک دزە بکاتە ناو خاکی سووریا.
ئاماژەی بە خەسارەکانی سوپای تورکیاش کرد و وتی: بە تێکڕا تا ئێستا و لە ناوچە جۆراوجۆرەکان ٥ تانکی سوپای تورکیا و ٤ زرێپۆشی ئەو سوپایە لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە تێکشکێندراون و ئەمەش جیا لەو ئۆتۆمبێلانەی دۆشکەیان لە پشتەوە بووە لەلایەن نیشانشکێنەکانی ئێمەوە کراونەتە ئامانج.
برووسکە ئەو وێنەیەی پشتڕاست نەکردەوە کە گوایە فڕۆکەیێکی جەنگیی تورکیا لەلایەن یەپەگەوە خرابێتە خوارەوە و وتی هێزەکانی ئێمە هیچ زانیارییێکیان لەمبارەوە پێمان نەداوە و ناتوانم پشتڕاستی بکەمەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment