٢٦ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:٤٢
لۆگۆی دانیشتنی سووچی چڵە زەیتوونی تێدایە

بەشی تورکیا- هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە عەفرین، وێنەی چڵە زەیتوون لە لۆگۆی کۆنگرەی گەلانی سووریا لە سووچی سەرنجی میدیاکانی جیهانی ڕاکێشاوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی قورسی ئاسمانی و وشکاییی سوپای تورکیا لە عەفرین، هەوڵی ڕووسەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرەی سووچی تەشەنەی سەندۆتەوە و لۆگۆیێکیش بۆ ئەم کۆنگرەیە داڕێژراوە کە بڵاوکراوەتەوە.

لۆگۆکە بە هەماهەنگیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا دیزاینی بۆ کراوە و هەبوونی چڵێکی زەیتوون لە ناویدا سەرنجی میدیاکانی جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.

سوپای تورکیا ماوەی حەفتەیێک پێش ئێستا ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە عەفرین دەست پێکردووە و ناوی ناوەتە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون و باس لەوە دەکرێت هەبوونی چڵە زەیتوون لە لۆگۆکەدا پەیامێکی سیاسی بۆ تێکڕای جیهانە.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10925

Your Comment

You are replying to: .
captcha