بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە توویتەکەیدا دەڵێت: "بە روونی کوژرانی 13 مرۆڤ کە لە دەستی پەکەکە بوون سەرکۆنە دەکەم، هاوبەشی خەمی بنەماڵەکانیانم و سەرەخۆشییان لێدەکەم".
دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی توویتەکەدا نووسیویێتی: "لەبری گرتنەبەری رێگەچارەی دیپلۆماسی، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی نمایشی سیاسی ئەنجام درا، لە ئەنجامدا ئەم تراژیدیایەی لێکەوتەوە، ئەمە گەمژەییە کە بەرپرسیارێتیی تراژیدیایەکی وەها بخرێتە سەر هەدەپە و ئۆپۆزیسیۆن. ئەوەی دەبێ بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵک قەبووڵ بکات، دەسەڵاتە".
لە کۆتا بەشی تویتەکەی دەمریتاشدا هاتووە: "لە بنەمادا دەبێت دژایەتیی هەموو هەلومەرجێکی وەکوو چەک، تووندوتیژی و شەڕ بکرێت و ئاشتی فەراهەم بکرێت".
ئەو 13 دیلەی دەمیرتاش باسیان دەکات نزیکەی شەش ساڵ بوو لە لای پەکەکە بوون، دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی هەڵۆ -2 ، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاند دیلەکان لەلایەن پەکەکەوە بە گوللە کوژراون، بەڵام پەکەکە دەڵێت دیلەکان لەلایەن تورکیاوە کوژران و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش کوشتنی ئەو 13 دیلە بووە.
کۆدی هەوڵنێر: 60113
Your Comment