دەمیرتاش لەسەر کوژرانی 13 دیلەکەی چیای گارە هاتە دەنگ

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە گرتووخانەدایە، توویتێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی چیای گارە بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە توویتەکەیدا دەڵێت: "بە روونی کوژرانی 13 مرۆڤ کە لە دەستی پەکەکە بوون سەرکۆنە دەکەم، هاوبەشی خەمی بنەماڵەکانیانم و سەرەخۆشییان لێدەکەم".

دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی توویتەکەدا نووسیویێتی: "لەبری گرتنەبەری رێگەچارەی دیپلۆماسی، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی نمایشی سیاسی ئەنجام درا، لە ئەنجامدا ئەم تراژیدیایەی لێکەوتەوە، ئەمە گەمژەییە کە بەرپرسیارێتیی تراژیدیایەکی وەها بخرێتە سەر هەدەپە و ئۆپۆزیسیۆن. ئەوەی دەبێ بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵک قەبووڵ بکات، دەسەڵاتە".

لە کۆتا بەشی تویتەکەی دەمریتاشدا هاتووە: "لە بنەمادا دەبێت دژایەتیی هەموو هەلومەرجێکی وەکوو چەک، تووندوتیژی و شەڕ بکرێت و ئاشتی فەراهەم بکرێت".

ئەو 13 دیلەی دەمیرتاش باسیان دەکات نزیکەی شەش ساڵ بوو لە لای پەکەکە بوون، دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی هەڵۆ -2 ، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە رایگەیاند دیلەکان لەلایەن پەکەکەوە بە گوللە کوژراون، بەڵام پەکەکە دەڵێت دیلەکان لەلایەن تورکیاوە کوژران و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش کوشتنی ئەو 13 دیلە بووە.

کۆدی هەوڵنێر: 60113

News Code 1087

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha