YPG چه‌کدارانی داعشی بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ ڕه‌قه‌وه‌ بۆ عه‌فرین هێناوه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئیدعا ده‌کات YPG ژماره‌یێک له‌ چه‌کدارانی داعشی له‌ ڕه‌قه‌وه‌ بۆ عه‌فرین هێناوه‌ و ئێستاکه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تورکیا که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئیدعا ده‌کات یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) چه‌کدارانی داعشی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا له‌ ڕه‌قه‌وه‌ بۆ عه‌فرین گواستۆته‌وه‌.

ئه‌ردۆغان زیادی کرد: "وێ ده‌چێت گرووپی YPG چه‌کدارانی داعشی بۆ شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئازاد کردوووه‌. چ جیاوازییێکی هه‌یه‌؟ هه‌موویان یه‌کێکن. ئه‌وان هه‌مان گرووپی تیرۆریستین که‌ له‌ سیناریۆیێکدا ڕۆڵێکی جۆراوجۆریان ده‌گێڕا."

ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ئه‌و تیرۆریستانه‌ی که‌ له‌ ڕه‌قه‌ گه‌مارۆ درابوون و به‌ ئاسانی ده‌کرا له‌ناو ببرێن، له‌ ڕه‌قه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا پرژ و بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یێکیشیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا هێڵدراونه‌ته‌وه‌.

ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌و ئیدعایه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندوووه‌ هیچ چه‌کدارێکی داعش له‌ ناوچه‌ی عه‌فریندا نییه‌.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی شه‌ڕ له‌ سنووری عه‌فرین وتیشی: له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار ڕۆژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا 7 بۆ 8 کوژرایان بوووه‌ و له‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ریش 268 که‌س کوژراون.

پێشتر ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ له‌ چوار ڕۆژی سه‌ره‌تاییی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ 268 هێزی کوردی کوژراون و ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئاماره‌ ڕاگه‌یێندراوه‌کان له‌ هه‌ر دوو لای شه‌ڕ دژبه‌یه‌ک و له‌ ده‌رئه‌نجامدا متمانه‌پێنه‌کراوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد گشت باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت و ڕاشی‌گه‌یاند: "تورکیا له‌ سه‌ره‌تادا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆریستان له‌ عه‌فرین هه‌ڵده‌كه‌نێت، پاشانیش ئه‌وێ ده‌کاته‌ شوێنی ژیان بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار سووری كه‌ میوانداریمان كردوون".

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10865

Your Comment

You are replying to: .
captcha