پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 به‌ بێ سه‌رۆک وه‌زیران له‌ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ناکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌موو حیزبه‌ سیاسییه‌کان ڕێککه‌وتوون که‌ ته‌نها پاش ئاماده‌ بوونی سه‌رۆک وه‌زیران له‌ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی "الغدپرس"ی وتوووه‌: سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی پڕۆژه‌یاساکه‌ که‌وتۆته‌ خشته‌ی زه‌مه‌نیی کۆبوونه‌وه‌ی حه‌فته‌ی داهاتووی په‌رله‌مان.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێچه‌وانه‌ی ئیتیفاقی نێوان قه‌باره‌ سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێ کردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌بێت که‌ بڕیار بوو پاش ئاماده‌ بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

عه‌بدوڵڵا داوای له‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق و به‌ تایبه‌ت حیزبه‌ سوننه‌کان و کورده‌کان کرد له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆیان مکووڕ بن بۆ ئاماده‌ بوونی عه‌بادی له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10846

Your Comment

You are replying to: .
captcha