بهپێی ههواڵی کوردپرێس، بروسک حەسە، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە عەفرین بەخەندان-ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆش بوردومان و ھێرشی سوپای تورکیا بەردەوامی ھەیە و لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەکانی ناحیەی رەجو و دەوروبەری-عەفرین بوردومان دەکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی ئامارە سەرەتایییەکان پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ بەھۆی بوردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بریندار بوو.
ئەوەشی خستەڕوو؛ "شەڕ و پێکدادان لە گوندی عومەرە لە ناحیهی رەجو بەردەوامە و 24 سەربازی سەر به گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا کوژراون".
لە 20ی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردوووە و تورکیا دەیەوێت کۆتاییی بە دەسەڵاتی YPG بھێنێت لە کانتۆنی عەفرین.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment