ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌ كردار ده‌ستی پێكردوووه‌

بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا ڕایگەیاند: ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌ كردار ده‌ستی پێكردووه‌ ڕووبە منبجیش دەڕوات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەدا لە پارێزگای کوتاهیا ئاماژەی کردە هەڵویستەکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە YPG و وتی: ئه‌وانه‌ی به‌ ڕای خۆیان داڕێژه‌ری یاریه‌كن و به‌ گۆڕینی ناوی رێكخراوی تیرۆریستیی وا ده‌زانن فێڵیان كردووه‌.

ئەردۆغامن وتیشی: له‌ چاوی ئێمه‌دا ناوی هه‌رچییێک بێت با ببێت هه‌موو جۆره‌ رێكخراوەیێک كه‌ له‌ تیرۆریستان پێكدێت رێكخراوه‌یێی تیرۆریستییە. نازانم هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌، نازانم سوپای سنووره‌، نازانم پارێزه‌رانی سنووره‌، نازانم پێكهاته‌ی ئاسایشی ناوخۆیه‌، ناوی ئه‌و رێكخراوه‌ PKKیه‌، ناوی ئه‌و رێكخراوه‌ PYD‌یه، ناوی ئه‌و رێكخراوه‌ YPGیه ئێوه‌ كێ فریو ده‌ده‌ن.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ڕاشیگەیاند: ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌ كردار ده‌ستی پێكردووه‌ بەرەو منبجیش دەڕوات.

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10673

Your Comment

You are replying to: .
captcha