بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لەباکووری سووریا دەڵێت: ئێمە داوا لە تورکیا دەکەین ئەو کارە نەکات.
ناوێرت هەروەها وتیشی: بێگومان داوا دەکەین تورکیا ئەو کارە نەکات و هەروەها کە پێشتر و سەبارەت بە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانیش ڕامانگەیاند لە ئێستادا دەمانهەوێ هەموو تەرکیز بکەنە سەر داعش.
زیادیشی کرد: داوایان لێدەکەین تەرکیز بکەنە سەر داعش و جووڵانەوەی توندوتیژیان نەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەسەفی خۆی دەربڕی لەوەی کە تورکیا پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەمریکا دەیهەوێ هێزێکی سنوورپارێز لە باکووری سووریا دامەزرێنێت و جەختی کردەوە: پێشتریش وەزیری دەرەوە ڕێکس تیلەرسێن باسی کرد کە ئەم بابەتە بەباشی شی نەکراوەتەوە و ئەمریکا بەهیچ شێوەیێک نایهەوێ هێزی سنوورپارێزی پێکبێنێت و هەموو شتێکیش لەمبارەوە لەگەڵ تورکیا باس دەکات.
سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment