نوێنەری خەڵکی ئیلام لە پەڕلەمانی ئێرانبە هەواڵنێری کوردپرێسی وتوووە پێویستە دەوڵەت ئاوڕ بە پڕۆژە نیوەچڵەکانی ئیلام بداتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پڕۆژەی نیوەچڵی زۆر لە پارێزگای ئیلام هەن ئێمەش چاوەڕوان دەکەین لە بودجەی 97دا گوژمە بۆ ئەو پڕۆژە نیوەچڵانە تەرخان بکرێت.
ناوبراو درێژەی پێدا: چەندین پڕۆژە لە کەرتی نەوت و غاز، بەنداو، پیشە و کانگا، وەرزێری، چێوداری، باخەوانی و ئاوئاشتن نیوەچڵن و پێویستیان بە تەرخان کردنی گوژمەیە.
ئەمینی ئاماژەی بە قەیرانی بێکاری کرد و داوای کرد دەوڵەت لەبارەی تەواو کردنی پڕۆژە نیوەچڵەکانەوە گوژمە تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بەشێک لە قەیرانی بێکاری چارەسەر بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment